دانلود آهنگ کورتی هات رابورد از ناصر رزازی

متن کامل آهنگ کورتی هات رابورد از ناصر رزازی
باعیسی گەرمی بازاڕت من بووم
جەلای ئاوێنەی ڕۆخسارت من بووم
کورتێ هات ڕابورد کوێر بم نەمزانی
خەمی ئەویشم کەوتە سەر شانی
من سکەم بەناو مەحبوبیت لێدا
ڕەواجم پێدا بە شار و دێدا
کورتێ هات ڕابورد کوێر بم نەمزانی
خەمی ئەویشم کەوتە سەر شانی
بۆ بێگانەیێک ئەمنی لە بیر کرد
هەی بێ بەڵا بێت ئەمەی بۆچی کرد
کورتێ هات ڕابورد کوێر بم نەمزانی
خەمی ئەویشم کەوتە سەر شانی
بە بای هەناسەی ساردی ئەسپێرم
ئاگری دڵمی لە دەور ئەگێڕم
بەڵکم لەو کاتە منی بێتە یاد
زەحمەتم نەبێت بە ڕەنجی فەرهاد
کورتی هات ڕابورد کوێر بم نەمزانی
خەمی ئەویشم کەوتە سەر شانی